بەرنامەی بونیادنانی تواکان کە تیایدا ستاندارد بۆ هەڵسەنگاندنی سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری قوتابخانەو مامۆستایان و قوتابخانە دانراون و قوتابخانەکان پۆلین دەکرێن بۆ چوار ئاست لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی و حکومدان لە بارەی ئەوەی تا چ ڕادەیەک قوتابخانە ئەدایەکی باشی هەیەو تا چەند قوتابیان توانادار دەکات بۆ فێربوون.
جۆرەکانى ستاندارد لە بەرنامەی بونیادنانی تواناکان
1. ستانداردی سەرپەرشتيار (20)
2. ستانداردی بەڕێوەبەری قوتابخانە (20)
3. ستانداردی یاریدەدەری بەڕێوەبەر (20)
4. ستانداردی مامۆستایان (20)
5. ستانداردی ڕێنمایکاری پەروەردەیى (20)
6. ستانداردی قوتابخانە (25)
بوارەکانی (5) ستانداردى هەڵسەنگاندنى تاکە کەسى
1. بواری زانین
2. بواری کارامەیى
3. بوارى بەهاو ڕەفتارەکان
بوارەکانی ستانداری قوتابخانە
1. سەرکردایەتى و بەڕێوەبردن (9 ستاندارد)
2. فێرکردن و فێربوون (6 ستاندارد)
3. بایەخدان بە قوتابیان و پاڵپشتیکردنیان (4 ستاندارد)
4. بەشدارى پێکردنى کۆمەڵگە (2 ستاندارد)
5. ئەنجامەکان و دەرهاویشتەکان (4 ستاندارد)
هاوڕێى ڕەخنەگر:
سەرپەرشتیارى قوتابخانە ( هاوڕێى ڕەخنەگر ) کەسێکە تێڕوانینێکى پیشەییانە و بابەتیانەى هەیە و بە شێوەیەکى بونیادنەرانە و پاڵپشتیکارانە هاوکارى قوتابخانە دەکات و ڕۆڵى ڕاوێژکارى و ڕێنوێنیکردن دەبینیێت.
لیژنەى کواڵێتى و پەرەپێدان:
لە هەموو قوتابخانەکان لیژنەى کواڵێتى و پەرەپێدان پێکدێت بە مەبەستى خود هەڵسەنگاندنی قوتابخانە و دانانى پلان بۆ بەرەوپێشبردنى ئاستى قوتابخانەکە کە بەڕێوەبەر سەرۆکى لیژنە دەبێت وبە ئەندامیەتی :-
1.1. یاریدەدەرى بەرێوەبەر
2. مامۆستا
3. سەرۆکى ئەنجومەنى دایبابان
4. ڕێنماییکارى پەروەردەیى
5. نوێنەرى کومەڵگەى خۆجێى ئەگەر هەبێت
کار و ئەرکەکانى لیژنەى کواڵێتى و پەرەپێدان
1. خود هەڵسەنگاندنى قوتابخانەکان
2. دانانى پلانى پەرپێدان
3. جێبەجێکردن و بە دواداچوونى پلانى پەرەپێدان
* خود هەڵسەنگادنى قوتابخانە:
پڕۆسەیەکە لیژنەى کواڵێتى و پەرەپێدان دەیکات بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنى ئەدا و کارایى قوتابخانە بە پێى (25) ستانداردى قوتابخانە بۆ دیاریکردنى خاڵە بەهێزەکان و ئەو خاڵانەى پێویستیان بە باشترکردن هەیە.
* هەڵسەنگادنى دەرەکى قوتابخانە:
بریتییە لە پڕۆسەى حکومدان لە بارەى ئەوەى تا چ ڕادەیەک قوتابخانە ئەدایەکى باشى هەیە و تا چەند قوتابیان توانادار دەکات بۆ فێربوون لەگەڵ دیاریکردنى لایەنە باشەکانى قوتابخانەو لە کام بواردا ئەدایەکى باشى هەیە لە کام بواردا پێویستە پەرەى پێبدرێت.
* لیژنەى هەڵسەنگاندنى دەرەکى:
لە سێ سەرپەرشتیار پێک دێت کە پەیوەندییان بە قوتابخانەوە نیە و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ لە قوتابخانەکە دەمێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنى بە پێى (25) ستانداردەکە و پاڵپشت بە نیشاندەر ودۆکیومێنتەکان و ئەو بەڵگانەى کۆیان دەکاتەوە بۆ حکومدان لەسەر ئاستى قوتابخانەکە.
هەڵسەنگاندنى دەرەکى قوتابخانە بە پێى چوار ئاست دەبێت:
1. ئاستى یەک (25 - 44 )
2. ئاستى دوو ( 45 - 62 )
3. ئاستى سێ ( 63 - 81 )
4. ئاستى چوار ( 82 - 100 )